نیو سەدەیە چاوەڕێیە.. جێف بیزۆس و ژنێکی 80 ساڵ دەچنە بۆشایی ئاسمان

پێگەی سی ئێن ئێن بزنسی ئەمریکی چیرۆکی ژنێکی بەناوی واڵی فۆنگ بڵاوکردەوە، کە لە تەمەنی لاویدا لە بەرنامەی میرکۆریی ئاژانسی ناسا ڕاهینانی کردووە تاوەکو گەشتی بۆشایی ئاسمان بکات بەڵام دواتر لەو گەشتە بێبەشبووە.

دوای نزیکەی نیو سەدە لە چاوەڕوانی، فۆنگ کە ئێستا لە هەشتاکانی تەمەنیدایە لەلایەن یەکێک لە دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانەوە، هەڵبژێردرا بۆئەوەی پێکەوە گەشتی بۆشایی ئاسمان بکەن، ئەویش جێف بیزۆسە، لەگەشتەکەدا جگە لە جێف بیزۆس و واڵی فۆنگ و براکەی کەسێکی دیکەش هاوشانیان بەشداری ئەو گەشتە دەکات.

جێف بیزۆسی خاوەنی کۆمپانیای ئەمازۆن کە لە دەوڵەمندترینەکانی جیهانە ئەو ژنەی لە تەمەنی هەشتاکانی تەمەنیدا بۆ هاوەڵیی خۆی لە گەشتەکەیدا بۆ بۆشایی ئاسمان هەڵبژارد، گەشتەکە بڕیارە لە 20ی تەمموز ئەنجامبدرێت.

کۆمپانیای بلو ئۆریگن کە کۆمپانیای جێف بیزوسە ڕایگەیاند ئەو ژنە ئێستا تەمەنی 82 ساڵە و لەنێو کەشتیی ئاسمانیی نیوشیبارد-دا دەبێت بۆ بۆشایی ئاسمان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایان هۆشداریدەدەن: زیرەكیی دەستكرد بۆ دروستكردنی چەكی بایۆلۆجی بەكاردەهێنرێت

شارەزایان هۆشداریدەدەن لەوەی پێشكەوتنەكانی زیرەكیی دەستكرد دەبێتە مەترسیی گەورە، وەك هەڕەشە تیرۆرستان بە بەكارهێنانی تەكنەلۆجیاكە بۆ دروستكردنی چەكی…
زیاتر ببینە

ناکۆکییەکانی ڕوسیا و خۆرئاوا بۆشایی ئاسمانیشی گرتەوە.. ڕوسیا لە وێستگەی بۆشایی ئاسمان کشایەوە

لە هەنگاوێکدا بەرامبەر ئەو سزا توندانە بەسەر ڕوسیادا سەپێنراون لەلایەن خۆرئاواوە بەهۆی هێرشەکانی بۆسەر ئۆکرانیا، ڕوسیا بڕیاریدا لە…
Total
0
Share