پێنج خۆراك دڵ و دەمارەكان دەپارێزن

شارەزایان پێنج خۆراك دیاریدەكەن كە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و دەمارەكان كەمدەكەنەوە.

ئەو پێنج خۆراكەش بریتین لە:

ئۆمیگا 3: پێویستە سیستمی خۆراك بڕی پێویست ترشە چەورییە تەندروستەكانی تیابێت. ئەو ترشانەش لە ماسییەكانی سەلەمون، تونە، سەردین و رنكە-دا هەن. بۆیە پێویستە هەفتانە 2-3 جار بخورێت. هەروەك ئەم جۆرە ترشە لە سەرچاوە رووەكییەكانی وەك بایەم، گوێز، تۆوی كەتان، تۆوی چیا و سۆیا-دا هەیە.

– زەردەچەوە: پێكهاتەكانی ناو زەردەچەوە دڵ لە گرژبوونی ماسولكەكان دەپارێزێت لەلای ئەو نەخۆشانەی تووشبوون بە جۆری دووەمی نەخۆشیی شەكرە.

– چای سەوز: توێژینەوەیەك كە 40 هەزار و 530 ژاپۆنی بەشدارییان تیاكردووە، دەریدەخات ئەو كەسانەی رۆژانە پێنج كوپ یان زیاتر چای سەوز دەخۆنەوە، مەترسیی مردن بە نەخۆشییەكانی دڵ تیایاندا كەمترە بە رێژەی 26% بەراورد بەوانی دیكە.

– ماددە دەوڵەمەندەكان بە مەگنسیۆم وەك سەوزە گەلا تۆخەكان، چەرەسات، تۆوەكان، فاسۆلیا، پاقلەمەنییەكان و ئەڤۆگادۆ. سەرجەمیان سەرچاوەی باشی مەگنسیۆم-ن و كاریگەریی ئەرێنییان لەسەر دڵ و دەمارەكان هەیە.

– شكۆلاتە: زانایانی زانكۆی كامبریدج ئاشكرایدەكەن كە خواردنی شكۆلاتەی تۆخ مەترسیی تووشبوون بە تێكچوونی لێدانی دڵ بە رێژەیەكی بەرچاو كەمدەكاتەوە.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆ چارەنووسی ئۆتۆمبێلی مەلیكە یەكلادەكاتەوە

بابەتی دواتر

نرخی بەنزین دەبێتە 450 دینار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق 28 “دەرمانی نوێی” دروستكرد

كۆمپانیای دروستكردنی دەرمان لە سامەڕا دەڵێت، “ئەمساڵ 28 جۆری نوێی دەرمانمان دروستكردووە”. عەبدولحەمید عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای دروستكردنی…
Total
0
Share