عێراق 28 “دەرمانی نوێی” دروستكرد

كۆمپانیای دروستكردنی دەرمان لە سامەڕا دەڵێت، “ئەمساڵ 28 جۆری نوێی دەرمانمان دروستكردووە”.

عەبدولحەمید عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای دروستكردنی دەرمانی سامەڕا رایگەیاند، پلانێكی نوێیان هەیە بۆ دروستكردنی دەرمانی چارەسەركردنی نەخۆشیی جۆراوجۆر، لەوانە نەخۆشیی درێژخایەن و ئەمساڵ 28 جۆری دەرمانیان دروستكردووە كە بۆ وەزارەتی تەندروستی نوێن.

بەپێی وتەی بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای دروستكردنی دەرمانی سامەڕا، لە ماوەیەكی نزیكدا ئەو جۆرانەی دەرمان بەردەستدەبن و توێژینەوە و پلانیان هەیە بۆ دروستكردنی دەرمان و پێداویستیی پزیشكیی زیاتر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: لە زۆرینەی شارەکان حاڵەتی کۆلێرا هەیە بەڵام هیچ مردنێک تۆمارنەکراوە

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە لە زۆرینەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا حاڵەتەکانی کۆلێرا تۆمارکراون، بەڵام تاوەکو ئێستا…
Total
0
Share