هاتوچۆ چارەنووسی ئۆتۆمبێلی مەلیكە یەكلادەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هیچ بڕیارێك بۆ دەستبەسەرداگرتن و تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و مەلیكە لە هاتوچۆ نییە و تەنها لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبێلانە دەكەن كە سەرپێچی دەكەن و پابەندی رێنماییەكانی هاتوچۆنابن.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بڵاوكرایەوە كە چەند ئۆتۆمبێلێكی مەلیكە لە بازگەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەستیان بەسەردا گیراوە.
بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێمە لە هاتوچۆ هیچ بڕیارێكمان بۆ دەستبەسەرداگرتن و تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و ئۆتۆمبێلی جۆری مەلیكە نییە ئەوەی كە دەستیبەسەردا گیراوە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بووە نەك بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی.

بەرپرسەكەی هاتوچۆی سلێمانی جەختیكردەوە، لەكاتی سەرپێچییاندا لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت و مامەڵەی بێسەرەتایان لەگەڵدا دەكرێت.

بابەتی پێشتر

بڕە پارەیەكی تایبەت بۆ گەنمی جوتیاران تەرخانكرا

بابەتی دواتر

پێنج خۆراك دڵ و دەمارەكان دەپارێزن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share