ڕاوێژكارێكی كازمی: جیاكردنەوەی دەستی ئەنجامەكان ناگۆڕێت

ڕاوێژکارێكی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەنجامی جیاکردنەوەی دەنگەکان بە شێوەی دەستی لەگەڵ ئەنجامەکانی ئەلیکترۆنی 100% هاوتا بوون و هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردندا دروستناكات.

عەبدولحسێن ئەلهنداوی، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری هەڵبژاردن لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پرۆسەی جیاکردنەوەی دەستیی دەنگەکان لە هەموو بازنەکانی هەڵبژاردن تەواوبووە و ئەنجامە بەدەستهاتووەکانی جیاکردنەوەكەش كە بەشێوەی دەست ئەنجامدرا، هاوتابوو بە ئەنجامە جیاکراوەکان.

باسیلەوەشكرد، ئەنجامی جیاکردنەوەی دەنگەکان بە شێوەی دەستی لەگەڵ ئەنجامەکانی ئەلیکترۆنی 100% هاوتا بوون و هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردندا دروستناكات.

قسەكانی ڕاوێژكارەكەی كازمی دوای ئەوەدێت، ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان باسیلەوەكردبوو، توانیویانە 95% پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست تەواو بکەن، کە زیاتربوون لە سێ هەزار و 681 وێستگە، ئەنجامەکانیان ڕاستەوخۆ نەگەیشتبووە دەستیان و لایەنەکان سکاڵایان لەبارەی ئەنجامەکانیانەوە هەبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە 2014ەوە بەبڕی پێنج ملیار دۆلار پێداویستییان بۆ هێزە عێراقییەکان دابینکردووە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئاشکرایکرد، لەدوای ساڵی 2014ەوە بە بڕی پێنج ملیار دۆلار پێداویستی و ئامێریان بۆ هێزە عێراقییەکان دابینکردووە،…
Total
0
Share