سەرۆکی دەستەی نیشتمانیی چاودێریی ئەتـ.ــۆمیی عێراق، رایگەیاند، هیچ پیسبوونێکی تیشکی لە عێراق تۆمار نەکراوە.
فازڵ حاوی مزبان، سەرۆکی دەستەی نیشتمانیی چاودێریی ئەتـ.ــۆمیی عێراق رایگەیاند، بەپێی پێشهاتەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ و لە ئەنجامی ئەو هێرشە ئاسمانییانەی کە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بۆسەر دامەزراوە ئـ.ـەتۆمییەکانی ئـ.ـێران کران، لەڕێگەی چاودێریکردن و پشکنینی پێوەرەکانی سیستمی چاودێریی تیشکی، ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و پێوەرەکانی تیشکی لە دەروازە سنوورییەکان، هیچ پیسبوونێکی تیشکیی بەرچاو تۆمار نەکراوە.
دەشڵێت، سەرجەم پێوەرەکان لە چوارچێوەی ئاستی ئاسایی تیشکدانەوەی سرووشتیدا بوون، هەروەکو ئەوەی لە سەرەتای قەیرانەکەوە لە شیکردنەوەی رووداوەکاندا ئاماژەمان پێکردبوو.