ڕۆما نزیکە لە واژۆکردنی دوو گرێبەستی گرنگ

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکانی ئەمڕۆ سێشەممە، یانەی ڕۆمای ئیتاڵی نزیکە لە واژۆکردنی دوو گرێبەستی گرنگ.

جیانلوکا دی مارزیۆ، ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، یانەی ڕۆما گرێبەستی لەگەڵ ئیڤان ئیندیکای فەرەنسی و بەرگریکاری یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت یەکلاییکردووەتەوە.

لە هەمان کاتدا، فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووس و شارەزای گواستنەوەکان باسی لەوە کردووە، کە یانەکەی پایتەختی ئیتاڵیا بە سەرپەرشتی جوزێ مۆرینیۆ نزیکە واژۆکردنی گرێبەستی هێرشبەری ئیتاڵی، جیانلوکا سکاماکا بە خواستن لە یانەی وێستهام یونایتدی ئینگلیزییەوە.

ئەم هەنگاوانەی “جێلاڕۆسی” هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانیان بۆ کۆتاییهێنان بە گرێبەستی حوسام عەوار، یاریزانی جەزائیریی یانەی لیۆن.

بابەتی پێشتر

قەتەر لە کڕینی مانچستەر یونایتد سەرکەوتوو بوو

بابەتی دواتر

عێراق و میسر 11 یاداشتی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڕوما دەیەوێت لە پاریس بڕوات

بەهۆی یارینەكردنی بەشێوەیەكی سەرەكی، دۆناروما-ی گۆڵپارێزی ئیتاڵی دەیەوێت ڕیزەكانی پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت. لە هاوینی ئەمساڵ، دۆناروما بەهۆی كۆتاییهاتنی…
Total
0
Share