(OK) لیڤاندۆڤسکی بۆ بەرشلۆنە جەنگی هالاند بەرپا دەکات

سەرچاوەکانی ئیسپانیا ئاماژە بە قایلبوونی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری یانەی بایرن میونشن دەکەن، بە یاریکردن بۆ یانەی بەرشلۆنە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، لیڤاندۆڤسکی لەگەڵ ستافی کارگێڕیی یانەی بەرشلۆنە دانوستاندنی دەستپێکردووە و ڕەزامەندی نیشانداوە هاوینی 2022 پەیوەندییان پێوە بکات.

ئەم هەواڵەش هاوکاتە لەگەڵ ئەو زانیارییانەی ئاماژە بە ڕاگرتنی گفتوگۆی نێوان ئیدارەی بایرن میونشن و هێرشبەرە 33 ساڵەکە دەکەن.

ئەگەر کۆی ئەم زانیارییانەش ڕاست بن، بێگومان بایرن ناچار دەبێت هەنگاو بۆ کڕینی ئێرلینگ هالاندی نەرویجی بنێت، کە ئەوەش دەرگای بەڕووی ململانێیەکی قورس لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکاتەوە، کە بە هەمان شێوە داواکاری هالاندە.

لیڤاندۆڤسکی تاوەکو ئێستا 339 یاری بۆ یانەی بایرن میونشن کردووە، 366 گۆڵی تۆمار کردووە و بڕیارە گرێبەستەکەی تاوەکو 2023 بەردەوامی هەبێت.

بابەتی پێشتر

قەتەر ڕێگە بە هاوڕەگەزبازی دەدات؟

بابەتی دواتر

ئەپڵ ڕێگری لە دزینی بەرهەمەكانی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share