لەگەڵ ئەوەی ئێستا هاوڵاتییانی عێراق چاویان لەسەر پەسەندکردنی بودجەی گشتیی وڵاتە، بەو هیوایەی کەمێک لە بارودۆخی ژیانیان بگۆڕێت، بەڵام بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان عێراق سێیەم وڵاتی جیهانە لە بێکاریدا.
ئامارە جیهانییەکان کە ماڵپەڕی World of Statistics بڵاویکردووەتەوە دەریدەخات، رێژەی بێکاری لە عێراقدا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، بەپێی ئامارەکە عێراق سێیەم وڵاتی بێکارە لە جیهاندا.
هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی عێراق یەکەم وڵاتە لە زۆری رێژەی بێکارییەوە.
لەوبارەیەوە عەبدولزەهرە هینداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاندووە، دوایین ئامار کە لە ساڵی 2022دا کراوە دەریدەخات، رێژەی بێکاری لە عێراق %165ـە، بەڵام نازانین لە ریزبەندیی جیهانیدا لە پلەی چەندەمداین.