پۆلیسی دارستانی سلێمانی: لێکۆڵینەوە لە شکانی لقی داربەڕوویەکی تەمەن 400 ساڵ دەکەین

پۆلیسی دارستانی سلێمانی لەسەر شکانی لقی داربەڕوویەکی 400 ساڵە لە گوندی “داربەڕوو”  لێکۆڵینەوە دەکات.

لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی دارستانی سلێمانی هاتووە، دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاری کردنەوەی پەڕاوی یاسایی داوە و ئێستا دەست بەسەر لقە شکاوەکەدا گیراوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە دەکرێت.

پۆلیس دەیانەوێت بزانن ئایا دارەکە بەهۆی کۆنی و هۆکاری سروشتییەوە شکاوە، یان دەستتێوەردانی مرۆیی لەپشتەوەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share