هەڵمەتی نیشتمانی بۆ روواندنی یەک ملیۆن نەمام لەسەر بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێینایە قۆناغی خزمەتکردنەوە.
حسێن حەمەکەریم، نوێنەری نوسینگەی سەرۆک بافڵ لەدوای بەسەركردنەوەی کارەکانی پرۆژەی دارستانی رێگاوبانی پیرەمەگرون رایگەیاند، هەڵمەتەکە چووە قۆناغی دووەمەوە کە بەشە قورسەکەیەتی، ئاودان و ئاگربڕ و خزمەتکردن لەخۆدەگرێت.
وتیشی، “تیمەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی توانییان سیستمی ئاودێری بە دڵۆپاندن بۆ نەمامەکانی پرۆژەی دارستانی رێگاوبانی پیرەمەگرون دابنێن تا بە بڕێکی هاوسەنگ ئاوی نەمامەکان بدرێت و هیچ بڕێک ئاو بەفیڕۆنەڕوات”.