كەسێك بە تۆمەتی فێڵكردن لە كچێك دەستگیركرا

كەسێك بە تۆمەتی بە فێڵ پارە وەرگرتن لە كچێك لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای تۆمارکردنی سکاڵایەکی یاسایی لەلایەن باوکی کچێکەوە کە کەسێک بەفێڵ بڕی 10 ملیۆن دیناری لە کچەکەی سەندوە و دواتر پارەکەی بردوە و بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵاتووە، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد.

لە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسدا دەرکەوت تۆمەتبار بۆ شاری کەرکوک ھەڵاتووە، دواتر ھێزەکانی پۆلیس زانیارییان لەسەر شوێنەكەی کۆکردەوە کە گەڕاوەتەوە بۆ شاری سلێمانی، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی پێدا و دەشڵێت، سەرەنجام و پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی بەکرەجۆی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانەوە دەستگیركرا.

تۆمەتبار (ئ.ع.ح.) لەدایکبووی 2001 دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادان راگیراوە.

بابەتی پێشتر

هەڵمەتی روواندنی یەك ملیۆن نەمام گەیشتە قۆناغی خزمەتكردن

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەکی نوێ: خواردنەوە کحولییەکان سوودیان بۆ دڵ و خوێنبەرەکان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share