دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێک لەناو ئاوی رووباری خازر خنکا و دوای ماوەیەك توانرا تەرمەکەی دەربهێنرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاکرێ بڵاویکردەوە، “دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێک لەناو ئاوی رووباری خازر لە نزیک پردی مەندان خنکا و دوای ماوەیەکی کەم توانرا تەرمەکەی دەربهێنرێتەوە”.
ئاماژەی بەوەکرد، “قوربانییەکە ناوی محەمەد فەریق تەهایە و تەمەنی 21 ساڵە و دانیشتووی قەزای بەردەڕەشە”.