هەولێر.. پێنج تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

پۆلیسی هەولێر پێنج کەسی بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرد، لەگەڵ دەستگرتن بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر.

لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد، ئەو کەسانە لە خانوویەکی تەواونەکراودا لە گەڕەکی منارەی هەولێر ماددەی هۆشبەریان بەکارهێناوە.

ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیرکراون بەناوەکانی، (م. ع. ر.) و (ی. م. ع.) و (ی. ع. ا.)  (ا. م. ع.) و (م. م. ح.) بوون.

لەکاتی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەدا پۆلیسی هەولێر دەستیگرتووە بەسەر بڕێک ماددەی جۆری (کریستاڵ و جامایکا) هەروەها دوو 50 هەزار دیناریی ساختە و تەورێکیش دەستیبەسەرداگیراوە.

 

       

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو پلەبەرزكردنەوە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران ئەژماردەكرێت؟
ڕوونكردنەوە دەدرێـت

سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان زانیاریی نوێ لەبارەی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران ئاشكرادەكات و جەختیشدەكاتەوە ئەگەر تا…
Total
0
Share