سەرۆکە مێژووییەکەی میلان کۆچی دوایی کرد

سیلڤیۆ بێرلسکۆنیی سەرمایەداری ئیتاڵیا و سەرۆکی پێشووی یانەی ئەی سی میلان و خاوەنی یانەی مۆنزا، لە تەمەنی (86) ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، میدیاکانی ئیتاڵیا بەفەرمی بڵاویانکردەوە سیلڤیۆ بێرلسکۆنی خاوەنی مێژوویی یانەی ئەی سی میلان، لە تەمەنی (86) ساڵیدا و دوای تووشبوونی بە شێرپەنجەی دڕکەپەتک کۆچی دواییکرد.

بێلسکۆنی جگە لە بواری وەرزش، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیتاڵیا بووە و لە سەردەمی ئەودا یانە لۆمپاردییەکە “میلان” زۆرینەی ناسناوە مێژووییەکانی چنییەوە.

5 جامی چامپیۆنزلیگ

2 جامی پاڵەوانانی ئەوروپا

2 جامی کیشوەرەکان

1 جامی جیهانی یانەکانی فیفا

8 ناسناوی خولی ئیتاڵیا

5 جامی سوپەری ئەوروپا

1 جامی ئیتاڵیا

6 جامی سوپەری ئیتاڵیا

بابەتی پێشتر

ئاگر لە ماڵی ئاوارەیەکی شەنگال کەوتەوە

بابەتی دواتر

سیلڤیۆ بێرلسکۆنی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ئیتاڵیا کۆچی دوایی کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی پەشیمان نییە

لیۆنێل مێسی-ی ئەرجەنتینی ڕایگەیاند، “هەڵەم نەكردووە كاتێك یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسیم هەڵبژاردووە”. مێسی كۆتایی وەرزی ڕابردوو ڕیزەكانی…
Total
0
Share