سیلڤیۆ بێرلسکۆنی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ئیتاڵیا کۆچی دوایی کرد

بەیانی ئەمڕۆ سیلڤیۆ بێرلسکۆنی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ئیتاڵیا لە تەمەنی 86 ساڵیدا بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.

میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە، “دوای تێکچوونی دۆخی تەندروستیی و نەمانی هیوا بۆ چاکبوونەوەی بەیانی ئەمڕۆ سیلڤیۆ بێرلسکۆنی سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیتاڵیا لە تەمەنی 86 ساڵیدا و دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجەی دڕکەپەتک لە نەخۆشخانەی سان رافائیل لە شاری میلانۆ کۆچیدوایی کرد.

بێرلسکۆنی جگە لەوەی یەکێک بوو لە سیاسییە چالاکەکانی وڵاتەکەی لە مێژوودا یەکێک بوو لە دەوڵەمەندترین پیاوانی ئیتاڵیا و سامانەکەی 6.4 ملیار یۆرۆ بوو.

بێرلسکۆنی لە ساڵی 1994 هاتووەتە جیهانی سیاسەتەوە و پۆستی سەرۆکی حکومەتی بۆ ماوەی نۆ ساڵ وەرگرتووە، وێڕای ئەو تۆمەتە جۆراوجۆرانەی ئاڕاستەی کرابوون هێشتا لایەنگرێکی زۆری لە ناوخۆی وڵاتەکەیدا هەبوو.

دوور لە جیهانی سیاسەت ناوبراو سەرۆکی پێشووی یانەی ئەی سی میلان و خاوەنی ئێستای یانەی مۆنزا بوو.

 

بابەتی پێشتر

سەرۆکە مێژووییەکەی میلان کۆچی دوایی کرد

بابەتی دواتر

جۆکۆڤیچ بە "ڕۆلاند گارۆس" دووجار لووتکەی گرتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوسینگەی كازمی ڕاگەیەنراوێك لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی هەرێم بڵاودەكاتەوە

نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕاگەیەنراوێك دەربارەی كۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی هەرێم بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، جەختكرایەوە لەسەر جێبەجێكردنی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانى: به‌شێك له‌ خۆپیشانده‌ران خوێندكارنه‌بوون و به‌ چه‌قۆ هێرشیانكردووه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌كان

پۆلیسی سلێمانى له‌سه‌ر گرژییه‌كانى ئه‌مڕۆی خوێندكارانى زانكۆی سلێمانى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، “به‌شێك له‌ خۆپیشانده‌ران خوێندكارنه‌بوون و به‌…
Total
0
Share