د. نەرمین مەعروف: بە هەوڵی یەكێتی هەر پارەیەك لە بەغدادەوە بێت ئەولەویەت بۆ مووچە دەبێت

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بە هەوڵی یەكێتی هەر پارەیەك لە بەغدادەوە بێت ئەولەویەت بۆ مووچە دەبێت و وتیشی، ” ئەو بڕگەیەی لە ماددەی 14ی پڕۆژەیاسای بودجە دانرا تایبەت بە مامەڵەكردنی راستەوخۆی حكومەتی عێراق لەگەڵ پارێزگاكان بۆ ئەوەیە لە حاڵەتێكدایە ئەگەر شایستەی دارایی پارێزگایەك خەرج نەكرا حكومەتی عێراق بودجەی ئەو پارێزگایە رەوانە بكات.

راشیگەیاند، “ئێمە چاومان لەوەیە حكومەتی هەرێم بە دادپەروەریی مامەڵە لەگەڵ سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بكات و ئەو بودجەیەی رەوانە دەكرێت وەك خۆی خەرجبكرێت”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی جەختیكردەوە، “بە هەوڵی یەكێتی هەر پارەیەك لە بەغدادەوە بێت ئەولەویەت بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەبێت”.

بابەتی پێشتر

پارتی و نەوەی نوێ دەست لەناو دەست دژی گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەن

بابەتی دواتر

بەر لە جەژن مووچەی مانگی 5ی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان دەدرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share