پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکێتی: کە ئەمڕۆ بودجە پەسەندکرا واتە لەم مانگەوە کێشەی مووچە نامێنێت

بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، “ئەمڕۆش مافی خوراوی خەڵکمان دەگەڕێنینەوە”، کە ئەمڕۆ بودجە پەسەندکرا واتە لەم مانگەوە کێشەی مووچە نامێنێت.

بڕیار رەشید دەڵێت، “بەڵێنێکە داومانە بە خوا و خەڵکمان دوێنێ دادپەروەری و نەهێشتنی زوڵممان چەسپاند، “ئەمڕۆش مافی خوراوی خەڵکمان دەگەڕێنینەوە”.

رایگەیاند کە ئەمڕۆ بودجە پەسەندکرا واتە لەم مانگەوە کێشەی مووچەی هاوڵاتییان نامێنێت و هەموو مانگێک لە سەری مانگ مووچە دەدرێت بە هاوڵاتییان وەک هەموو پارێزگاکانی عیراق.

‌‎روونیشیکردەوە، دوا دەرفەتە ئەمڕۆ لە بەردەم هەموو لایەنە کوردییەکان واز لە ئینکاریی سیاسی بهێنن و پشتیوانیی داواکارییەکەی یەکێتی بن لە گەراندنەوەی پاشەکەوتی مووچە.

جەختیشیکردەوە، هاوڵاتییان و مووچەخۆرانی کوردستان لە رابردوودا نارەحەتی زۆریان چەشتووە ئەگەربێتو هەر لایەنێک دژی ئەم بڕگەیە بێت ئەوا لە داهاتوودا بە دڵنیاییەوە هاوڵاتییان رەحمیان پێ ناکەن و سزایان دەدەن.

‌‎سەبارەت بەو بڕگەیەی کە تایبەتە بە گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە دەڵێت، “ئەمڕۆ پاشەکەوتیش دەگەڕێنینەوە، خۆ ئەگەر لایەنە کوردییەکانی تر وەک دوێنێ  بیناوی جۆراوجۆر بۆ رێکەوتنی ژێربەژێری خۆیان بهێننەوە و لەگەڵمان نەبن، ئەوە هەر پاشەکەوت دەگەڕێنینەوە”.

 

بابەتی پێشتر

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دواخرا

بابەتی دواتر

سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی میسر دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share