سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی میسر دەکات

محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سبەینێ دووشەممە سەردانی میسر دەکات و تاوتوێی پەیوەندییەکان و هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکات.

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی بڵاویکردەوە، “محەممەد شیاع سودانی، سبەی دووشەممە سەردانێکی گرنگ بۆ میسر دەکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئامانجی سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هاوکارییەکانی نێوان عێراق و میسر”.

مانگی ئازاری رابردوودا عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر لەگەڵ سودانی لە رێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە گفتوگۆیەکی ئەنجامدا سەبارەت بە رێگاکانی بەهێزکردنی چوارچێوەی هاریکاریی نێوان هەردوو وڵات و لە چوارچێوەی میکانیزمی سێ قۆڵی لەگەڵ ئوردن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانی ئیدانەی هێرشەكەی توركیا بۆسەر شەنگال دەكات

ئه‌نجومه‌نی و‌ەزاریی ئاسایشی نیشتمانی كۆبووەوە و تاوتوێی هێرشەكانی توركیای بۆسەر شەنگال كرد و ئیدانه‌ی هێرشەكەی كرد. نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی…
Total
0
Share