پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کەمێک هەور دەبێت لە گەڵ بوونى تۆزێکى کەم لەسەر بەشێک لە ناوچە جیاجیاکان.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ یەکشەممە کەمێک هەور دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى کەم لەسەر بەشێک لە ناوچە جیاجیاکان، خێرایى با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، پلەکانى گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، خێرایى با  لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت”.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەم شێوەیە دەبێت: هەولێر:38 پلەى سیلیزى، سلێمانی:36 پلەى سیلیزى، دهۆک:36 پلەى سیلیزى، کەرکوک:39 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە:39 پلەى سیلیزى، حاجی ئۆمەران:29 پلەى سیلیزى، زاخۆ:38 پلەى سیلیزى، سۆران:36 پلەى سیلیزى، گەرمیان:43 پلەى سیلیزى.

بابەتی پێشتر

پەیامێك لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتییەوە

بابەتی دواتر

چوار كەس بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ غەشكردن لە تاقیكردنەوەكاندا دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share