یەك ملیار دۆلاری ساختە دەستی بەسەرداگیرا

یەك ملیار دۆلاری ساختە لەلایەن دەسەڵاتدارانی توركیاوە دەستیبەسەرداگیرا سەرەڕای دەستگیركردنی شەش تۆمەتباری رەگەزنامە جیاواز.

بەپێی سەرچاوە ئەمنییەكانی توركیا، زانیارییان پێگەیشتووە لەبارەی چاپكردنی دۆلاری ساختە و ئامادەكاری بۆ گواستنەوەی بۆ وڵاتانی ئەفریقا لەلایەن ژمارەیەك كەسەوە.

دوای بەدواداچوونی هەواڵگری و دۆزینەوەی جموجوڵی گومانلێكراوان لە ئەمبارێكدا لە شاری ئەستەنبوڵ، تیمێكی ئەمنی هەڵیكوتایەسەر شوێنەكە و شەش كەس بە تاوانەكەوە دەستگیركران كە سیانیان هەڵگری رەگەزنامەی سویدی، ئەوانی دیكە بەریتانی و غانایی و تورك بوون.

لەو هەڵمەتەدا دەستبەسەر یەك ملیار دۆلاری ساختە لە جۆری 100 دۆلاری گیرا، تۆمەتباران پارەكەیان كردبووە سندوقەوە وەك ئامادەكاریی گواستنەوەی بۆ ئەفریقا.

تۆمەتباران ڤێلایەكی گەورەیان لە ناوچەی چیچلی بەكرێگرتووە، هەروەك دەستیشگیرا بەسەر بڕێكی زۆر لە پارە و زێڕدا.

پارە دەستبەسەرداگیراوەكە بە گەورەترین بڕ دادەنرێت لە مێژووی توركیادا، وەك ئەوەی سەرچاوەكان ئاماژەیان پێداوە.

بابەتی پێشتر

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە هەفتەی داهاتوودا دەچێتە چین

بابەتی دواتر

دیاریکردنی کەسایەتیی تاکەکان لە رێگەی رەنگەکانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمنستی: بریندارەکانی نەغەدە لەترسی دەستگیركردنیان نەچوونەتە نەخۆشخانە

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی “ئەمنستی ئینتەرناشناڵ” ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ڕووداوەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی شاری نەغەدە-ی ڕۆژهەڵاتی كوردستان-ـەوە بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند،…
Total
0
Share