لەم وەرزەدا چۆن دەزانیت منداڵەکەت تووشی وشکبوونەوە بووە

لەگەڵ دەستپێکردنی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، پزیشکان هەمیشە ئامۆژگاری ئەوە دەکەن کە پێویستە چاودێریی منداڵان بکرێت لەم کاتانەی ساڵدا لەبەرئەوەی ئەگەری زۆرە تووشی کەمی شلە و وشکبوونەوەی لەش ببن.

نیشانەکانی وشکبوونەوەی منداڵەکەت:

کەمی میزکردن

بۆ ئەو کۆرپانەی کە هێشتا دایبییان بۆ بەکاردەهێنرێت، کەمتر لە چوار دایبی لە رۆژێکدا ئەگەری هەیە مانای ئەوە بێت کە کۆرپەکەت وشکبووەتەوە.

بۆ منداڵانی گەورەتر، کەمتر دەچنە تەوالێت، یان میزەکانیان بۆنێکی توندی هەبێت و رەنگی کاڵ بێت.

نەبوونی فرمێسک

ئەگەر منداڵە بچووکەکەت دەگری، بەڵام چاوەکانی فرمێسکی نییە، ئەوە کارتی سوورە کە پێویستی بە شلە هەیە و منداڵەکەت وشکبووەتەوە.

چاوی ​​قووڵ ببێت – لێوی وشک – دەست و قاچی سارد

ئەگەر دەست و قاچی منداڵەکەت سەرەڕای گەرما سارد بوو، چاوی قووڵ بوو بوو هەروەها لێوی وشکبوو، ئەمە کارتێکی سوورە بۆ وشکبوونەوەی لەش.

خێراتر لە ئاسایی هەناسە دەدەن

هەناسەدانی خێراتر لە ئاسایی دەکرێت ئاماژە بێت بۆ وشکبوونەوەی لەش، هەروەها لێدانی خێرای دڵ نیشانەیەکی دیکەیە.

بابەتی پێشتر

شەوی رابردوو چەند ماددەی پرۆژەیاسای بودجە پەسەندكرا؟

بابەتی دواتر

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە هەفتەی داهاتوودا دەچێتە چین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێرێک لە چین هەرا دەنێتەوە

شێوەی جیاوازی سەروقژی شێرێک لە باخچەی ئاژەڵانی گوانگژهۆ-ی چین مشتومڕی زۆری ناوەتەوە. بەرپرسانی باخچەکە، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕەتیانکردووەتەوە “قژیان…
Total
0
Share