رووداوێکی هاتووچۆ شەش برینداری لێکەوتەوە

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کەلار – خانەقین شەش کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، “دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ماتۆڕسکیلێکی سێ تایە کە بە ئاڕاستەی کەلار هاتووە پێش گەیشتنی بە خاڵی پشکنینی هێزەکانی ئاسایش، کەوتووەتە ناو جۆگەیەکی ئاودێری”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە رووداوەکەدا لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە و پێنج سەرنشینی برینداربوون، سەرجەم بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و تیمەکانی هاتووچۆ لە لێکۆڵینەوە بەردەوامن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: ئەنجامى تاقیکردنەوەى دیاریکردنى ئاستى زمانى ئینگلیزى رادەگەیەندرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، “ئەمڕۆ ئەنجامى تاقیکردنەوەى دیاریکردنى ئاستى زمانى ئینگلیزى راگەیەندرێت”. وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی…
Total
0
Share