ئەدهەم بارزانی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە دڵ دەستخۆشیت لێدەکەم

ئەدهەم بارزانی پەیامێکی سەبارەت بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، “پڕ بە دڵ دەستخۆشی لە جەنابتان دەکەم بۆ ئەو ھنگاوانەی چەند رۆژی رابردووی جەنابتان”.

لە پەیامەکەی ئەدهەم بارزانیدا هاتووە، ” جەنابی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان برای ئازیز بەرێز بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە گەل سڵاو و رێزمان، پر بە دڵ دەست خۆشی لە جەنابتان دەکەم بۆ ئەو ھەنگاوانەی چەند رۆژی رابردووی جەنابتان”.

دەقی پەیامەکەی ئەدهەم  بارزانی:

ئەدهەم بارزانی دەستخۆشی لە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات

ئەدهەم بارزانی لە پەیامێکدا دەستخۆشی لە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات.

دەقی پەیامەکە

بە ناوی خوای گەورە و مھرەبان

بۆ / جەنابی سەروکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان برای ئازیز بەرێز بافڵ جەلال تاڵەبانی

لە گەل سڵاو و رێزمان

پر بە دڵ دەست خۆشی لە جەنابتان دەکەم بۆ ئەو ھنگاوانەی چەند رۆژی رابردووی جەنابتان :

١- سەردانی رۆژئاوای کوردستان و پشتیوانی جەنابتان بۆ شەڕڤانانی ئازادی و جەنگاوەرانی دژ بە ترۆریستانی تاریکستان جێگای دەست خۆشی و شانازیی ھەموو کوردێک و ئازادیخوازێکە .

٢- ڕاوەستانی جەنابتان لە بەرامبەر ئەو کارانەی لە دەرەوەی رەوشتی کوردایەتی و پێچەوانەی بنەمایەکانی ئاینی ئیسلامن ،

و بریاری جەنابتان بۆ قەدەغە کردین  ئەم شۆێنانە جێگای رێز و تەقدیری زۆربەی ھەرە زۆری میللەتەکەمانە .

ڕاستە رێگای سەرکەوتنی ئێوەی خۆشەویست و یەکێتی نیشتیمانیە، لەم قوناغە سەختە دا کە دۆزی رەوای گەلەکەمان تێدا تێدەپرێت .

سەرکەوتو بن .

براتان

ئەدھەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی

بابەتی پێشتر

بەهۆی کێشەی زەوی و خانووەوە حەوت ئەندامی یەک بنەماڵە برینداربوون

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستی چەند ڕێنماییەکی بۆ رۆژانی پشووی سەری ساڵ راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share