ئاگادارییەك بۆ ئەو كەسانەی مۆڵەتی شۆفێری نوێدەكەنەوە

بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەت لە هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو كەسانەی مۆڵەتی شۆفێرییان بەسەر دەچێت ئەگەر لە دەرەوەی وڵات بن بۆ ماوەی 60 رۆژ غەرامە ناكرێن، بەو مەرجەی لەرێگای پاسپۆرتەكەوە پشتڕاستیبكەنەوە و دوای تێپەڕبوونی ئەو وادەیە بۆ هەموو مانگێك پێنج هەزار دینار غەرامەی لەسەر ئەژماردەكرێت.

عەقید شیلان عوسمان بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو كەسانەی كە مۆڵەتی هاتوچۆی هەرێمی كوردستانیان هەیە ئەگەر لە دەرەوەی وڵات بن تا ماوەی 60 رۆژ دوای بەسەرچوونی مۆڵەتەكەی غەرامە ناكرێت بەو مەرجەی لە رێگای پاسپۆرتەكەیەوە پشتڕاستیبكاتەوە.
ئاشكراشیكرد، دوای 60 رۆژ لە تێپەڕبوونی ئەو وادەیە بۆ هەموو مانگێك 5 هەزار دیناری لەسەر ئەژماردەكرێت.

بەرپرسەكەی هاتوچۆی سلێمانی باسی لەوەش كرد، لە ئێستادا نۆرەگرتن بۆ نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری بە ئۆنلاینە و رۆژانە 450 مامەڵەی هاوڵاتییان رایدەكرێن.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی كەركوك روونكردنەوە بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

جگەلە مووچە بڕە پارەیەكی دیكە لە بەغدادەوە بۆ هەرێم رەوانە دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگر لە بەنزینخانەیەك كەوتەوە

لەسەر رێگای سلێمانی-عەربەت لە بەنزینخانەیەك كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكرد. ئارام عەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی…
Total
0
Share