تۆمەتبارێک بە 85 مۆری ساختەوە دەستگیرکرا

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە ژمارەیەکی زۆر مۆر و پسوڵەی ساختەکردبوو و دەستیش بەسەر 85 مۆری ساختەدا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمانەوە تۆمەتبار (ع. ی. ع.) دەستگیرکرا بە تۆمەتی ئەنجامدانی کاری ساختەکاری و دروستکردنی مۆری ساختە، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت ئەم تۆمەتبارە لەژێر ناوی کۆمپانیایەک هەڵسابوو بە ساختەکردن و دروستکردنی نووسراوی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و دەزگا خێرخوازییەکان و دروستکردنی مۆر و پسووڵەی ساختە.

ئاشکراشیکرد، تۆمەتبار بەناوی چەندین کۆمپانیای نادیار(وەهمی) تەندەری پێشکەشی رێکخراوە خێرخوازییەکان کردووە و چەند تەندەرێکی دیکەشی وەرگرتووە و لەکاتی دەستگیرکردنیدا لەلایەن هێزەکانمان لە ئاسایشی هەولێر دەستگیرا بەسەر (85) مۆری ساختە و جه ند چەکێکی بێمۆڵەتدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: هەوڵدەدەین حکومەتی عێراق قەرەبووی زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی دارەسووتاوەکە بکاتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “هەوڵدەدەین حکومەتی عێراق قەرەبووی زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی دارەسووتاوەکە بکاتەوە”. نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی…
Total
0
Share