گەرمیان.. پیاوێك لەلایەن هاوژینەكەیەوە كوژرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، پیاوێك هاوژینەكەی خۆی كوشتووە.

عەلی جەمال قدووری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان راگەیاند، شەوی رابردوو لە گەڕەكی فەرمانبەرانی قەزای كەلارەوە تەرمی هاوڵاتییەك هێنرایە نەخۆشخانەی فریاكەوتن كە بەهۆی بەركەوتنی چەقۆوە گیانی لەدەستدابوو.

وتیشی، دەستبەجێ بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی كەلار بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان چوونە شوێنی رووداوەكە دوای لێكۆڵینەوە دەستیان بەسەر ئەو چەقۆیەدا گرت كە تاوانەكەی پێ ئەنجامدراوە و سێ تۆمەتبار لەسەر رووداوەكە دەستگیركران كە خێزان و كچێكی كوژراوەكەیە و ئەوەی تریان برای خێزانەكەیەتی لە ئێستادا خێزانەكەی كە لەدایكبووی 1981 دانی بەوەدا ناوە كە لەگەڵ مێردەكەی كێشەی هەبووە و دەمەقاڵی لەنێوانیان دروستبووە و بە چەقۆ هێرشی كردووەتەسەری و كوشتوویەتی.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد لە ئێستادا هەرسێ تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی( 405 ) لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 11 ساڵی 1969 بەندكراون و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

نرخی مریشك بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: تۆز و خۆڵ چەند ناوچەیەك دەگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share