سەرۆكی فراكسیۆنە كوردییەكان لە كۆبوونەوەدان

سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ یەكخستنی ھەڵوێستەكانیان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە لە كۆبوونەوەدان و كەمێكی تریش لیژنەی دارایی بۆ ئامادەكردنی راپۆرتی كۆتایی لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە كۆدەبێتەوە و بڕیارە ئەمشەو ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بدات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لە بەغدادەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، لە ئێستادا لە ئۆفیسی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق سەرۆكی فراكسیۆنە كوردییەكان لە كۆبوونەوەدان و گفتوگۆ لەسەر ماددەكانی 13 و 14ی پڕۆژەیاسای بودجە دەكەن كە تایبەتە بە پشكی هەرێمی كوردستان.

بڕیارە هەر ئەمشەو دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بدرێت.

بابەتی پێشتر

لیژنەی دارایی كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە ئەنجامدەدات

بابەتی دواتر

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: سوورین لەسەر تەرخانكردنی 10%ی پشكی بودجە بۆ پاشەكەوتی مووچە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share