پارەی مامۆستایانی وانەبێژ خەرجدەكرێت

بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژهەڵات ڕایدەگەیەنێت، چەكی پارەی مانگی حەوت بۆ مامۆستایانی وانەبێژ ئامادەكراوە و بەهۆی نەبوونی پارە لە بانكدا كرێی وانەبێژییەكەیان بۆ خەرجنەكراوە و هەر كاتێك پارە لە بانكدا هەبێت كرێی وانەبێژی مانگی تەمموزیان بۆ خەرجدەكرێت.

ئامانج سلێمان بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژهەڵات لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، چەكی پارەی تایبەت بە كرێی وانەبێژی بۆ مامۆستایانی وانەبێژ ئامادەكراوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی پارە لە بانكەكاندا بۆیان خەرج نەكراوە و هەر كاتێك پارە لە بانكدا هەبێت بۆیان خەرجدەكرێت.

ئاشكرایكرد، مامۆستایانی وانەبێژ لە مانگی حەوتی ئەمساڵدا بەشە وانەیان نەبووە، بەڵام ئاگاداركراوینەتەوە كە پارەی وانەبێژی بۆ مامۆستایانی وانەبێژ خەرجبكرێـت و هیچ ڕێنماییەك بۆ مانگی ئاب نەهاتووە.

لەبارەی خەرجكردنی كرێی وانەبێژی بۆ مانگی ئەیلول، بەڕێوەبەری ژمێریاری پەروەردەكە ڕایگەیاند، بەپێی ڕێنماییەكان دەبێت مانگی نۆ تەواو بێت و بەڕێوەبەری خوێندنگەكان ئاگاداردەكرێنەوە بەشە وانەی مامۆستایانی وانەبێژ بنێرێن بەپێی ڕێنماییەكان كرێی وانەبێژی بۆ مانگی نۆ خەرجدەكرێت.

بابەتی پێشتر

تەقینەوەیەك لە ئەفغانستان ڕوویدا

بابەتی دواتر

لە هەولێر هۆتێلێک بەهۆی بێزارکردنی گەڕەکێک داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردن و چاككردنی شەقامەكان بەردەوامە

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردن و چاككردنی شەقامەكان بەردەوامە. سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی…
Total
0
Share