چێوەی هەماهەنگی: سبەی بودجە پەسەنددەكرێت

چێوەی هەماهەنگی دوای كۆبوونەوەیەكی “درێژ و گرنگ” دەڵێت، سبەی بودجە پەسەنددەكرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ لایەنەكانی چێوەی هەماهەنگی كۆبوونەوەیەكیان تایبەت بە پرۆژەیاسای بودجە ئەنجامدا.

عەباس عامری، ئەمینداری گشتیی چێوە لە راگەیەندراوێكدا كۆبوونەوەكەی بە “گرنگ و درێژ” ناوبرد.

وتیشی، “سبەی گرنگترین بودجەی پڕۆژەكان لە عیراق پەسەنددەكرێت، كە هاوڵاتییان لە پرۆژە و خزمەتگوزارییەكاندا هەستی پێدەكەن”.

پێشتر سەرۆكایەتیی ئەنحومەنی نوێنەران بەرنامەی كاری دانیشتنی رۆژی پێنجشەممەی بڵاوكردەوە كە تایبەت دەبێت بە دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025.

بابەتی پێشتر

تۆمەتباری سەرەكی رووداوی كوشتنی خێزانە سێ كەسییەكەی هەولێر دەستگیركرا

بابەتی دواتر

خوێناویترین کودەتاکانی جیهان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share