تۆمەتباری سەرەكی رووداوی كوشتنی خێزانە سێ كەسییەكەی هەولێر دەستگیركرا

ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی “تۆمەتباری سەرەكی” رووداوی كوشتنی خێزانە سێ كەسییەكە رادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، تۆمەتباری سەرەکیی ئەم تاوانە ناوی (كه‌ریم كانه‌بی حه‌سه‌ن)ە و دانیشتووی هەمان گەڕەکە و بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتبوو، بەڵام دوای ئەنجامدانی بەدواداچوونێکی وورد لەلایەن تیمەکانیانەوه‌، توانرا شوێنی خۆحەشاردانی ئاشکرابکرێت و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیركرا.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ كوژرانی سێ ئەندامی خێزانێك لە ماڵەکەی خۆیاندا لە هەولێر ئاشكراكرا کە پێکهاتبوون لە پیاوێک، هاوژینەكەی و منداڵێکی کچی، بەناوەکانی (عه‌بدوڵڵا حه‌مه‌د شێخە تەمەن 66 ساڵ) و (فه‌هیم مه‌ولود ره‌سوڵ تەمەن 53 ساڵ) و (سانا عه‌بدوڵڵا حه‌مه‌د تەمەن 11ساڵ).

‎ئاسایشی هەولێر دەشڵێت، دوای ئاگاداركردنەوەیان لە رووداوەكە لەلایەن تیمەکانیانەوە دەست بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە کرا، بۆ دۆزینەوەی ناسنامەی بکەری ئەو تاوانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆك كۆمار داوادەكات رێوشوێنەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەواوبكرێت

لە نامەیەكدا بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆك كۆماری عێراق داوادەكات بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنەكانی ئەنجومەنەكەوە. نووسینگەی…
زیاتر ببینە

ئاوی دەوروبەری سلێمانی: لە دەربەندیخان کێشەی کەمئاوی نییە و خەڵک بەبێ هۆ پێوەر ‏ڕەتدەکەنەوە

چەمچەماڵ لە بەستنی پێوەری زیرەكی ئاو بەخشرا، بەو پێیەی بەدەست كەمئاوییەوە ‏دەناڵێنن، خەڵكی دەربەندیخانیش بەهەمانشێوە بەستنی پێوەری زیرەكی…
Total
0
Share