راگەیەندراوێك لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی 18 كەسی بیانی رادەگەیەنێت و هەوڵی كۆچی نایاسایی پوچەڵدەكاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایش لەسەر سنووری هەرێمی كوردستان، هەوڵێكی كۆچی نایاسایی پوچەڵدەكاتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای بەدەستهێنانی زانیاریی ورد لەسەر هەوڵێكی كۆچی نایاسایی و بەزاندنی سنووری هەرێمی كوردستان، بە فەرمانی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوە، 2ی ئەم مانگە لەسەر سنوورەكانی هەرێمی كوردستان ، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشەوە، توانرا 18 كەسی بیانی دەستگیربكەن، لەگەڵ رێبەرەكانیان و ئەو دوو ئۆتۆمبێلەی دەیانگواستنەوە، كە بەنیازبوون بە شێوەیەكی نایاسایی بێنەناو خاكی هەرێمی كوردستانەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان دەركەوت، گەورە تیرۆریستێك بەناوی ( م ، گ ، ع ) لە نێویاندا هەیە.

تۆمەتباران بەپێ ی ماددەی 39ی ی یاسای ژمارە 76 ی ساڵی 2017 ی تایبەت بە بیانیەكان و تیرۆریستەكەش بە ماددەی دووی یاسای تیرۆر راگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسییەكانیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: پڕۆژەی پێدانی راستەوخۆی مووچە گرفتی بۆ دروستكرا و پەیوەندی بە سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە نییە

عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چاوەڕواندەكرێت لە 17 بۆ 18ی ئەم مانگەوە…
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی سۆران: تكایە هەواڵی فەیك بڵاومەكەنەوە و رەچاوەی باری دەروونیی خانەوادەی ئاڤێستا بكەن

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رەتیدەكاتەوە تەرمی ئاڤێستا یوسف دۆزرابێتەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران كە وێنەیەكی دەست…
Total
0
Share