ئەو کەسانە دەستگیرکران کە لە هەڵەبجە ماتۆڕیان دەدزی و لە تاسڵوجە دەیانفرۆشت

پۆلیسی هەڵەبجە دەستگیرکردنی باندێکی راگەیاند کە لە هەڵەبجە ماتۆڕی هاوڵاتییانیان دەدزی و لە تاسڵوجە دیانفرۆشت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، “مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە و بنکەی پۆلیسی فریاکەووتن شەش تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە هەستابوون بە دزینی ماتۆڕسکیلی هاوڵاتییان و بردنیان بۆ تاسڵوجە لە پارێزگای سلێمانی”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “پاش ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە و سلێمانی دەست گیرا بەسەر ماتۆڕسکیلەکاندا هەر شەش تۆمەتبارەکەش کە دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەن بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسۆ مامەند: لە رێگای یاساوە چارەسەری كێشەی دانیشتووانی گەڕەكی نەورۆزی كەركوك دەكەین

سەرپەرشتیاری كەركوك ــ سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، “رێگانادەین ستەم لە دانیشتووانی گەڕەكی نەورۆزی كەركوك بكرێت و دەشڵێت،…
Total
0
Share