ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی “تۆمەتباری سەرەكی” رووداوی كوشتنی خێزانە سێ كەسییەكە رادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، تۆمەتباری سەرەکیی ئەم تاوانە ناوی (كهریم كانهبی حهسهن)ە و دانیشتووی هەمان گەڕەکە و بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتبوو، بەڵام دوای ئەنجامدانی بەدواداچوونێکی وورد لەلایەن تیمەکانیانەوه، توانرا شوێنی خۆحەشاردانی ئاشکرابکرێت و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیركرا.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ كوژرانی سێ ئەندامی خێزانێك لە ماڵەکەی خۆیاندا لە هەولێر ئاشكراكرا کە پێکهاتبوون لە پیاوێک، هاوژینەكەی و منداڵێکی کچی، بەناوەکانی (عهبدوڵڵا حهمهد شێخە تەمەن 66 ساڵ) و (فههیم مهولود رهسوڵ تەمەن 53 ساڵ) و (سانا عهبدوڵڵا حهمهد تەمەن 11ساڵ).
ئاسایشی هەولێر دەشڵێت، دوای ئاگاداركردنەوەیان لە رووداوەكە لەلایەن تیمەکانیانەوە دەست بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە کرا، بۆ دۆزینەوەی ناسنامەی بکەری ئەو تاوانە.