لەسەر ڕێگای كەلار – دەربەندیخان نزیك ناحیەی باوەنوور ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر وەرگەڕا.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، كەمێك لەمەوبەر ئۆتۆمبێلێكی جۆری “مان” بارهەڵگر كە بە ئاراستەی قەزای دەربەندیخان ڕۆشتووە لە نزیك ناحیەی باوەنور وەرگەڕا و شۆفێرەكەی برینداربوو.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بریندارەكە لەدایكبووی ساڵی 1997 بووە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد لە ناحیەی باوەنور، دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كرا و تیمی هاتوچۆ لێكۆڵینەوەی لە رووداوەكە دەستپێكردووە.