ئاگر لە کۆگایەکی نەوت کەوتەوە و سێ کەس گیانیانلەدەستدا

لە یەکێک لە کۆگاکانی پاڵاوگەی کۆمپانیای کار، ئەمڕۆ پێنجشەمە 24ی کانونی یەکەم، کاتژمێر 10:00ی پێشنیوەڕۆ ئاگر کەوتەوە و پێنج کەس گیانیانلەدەستدا و برینداربوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەیوب عەلی وەرتی ڕایگەیاند، لە ئاگرەکەدا سێ کەس گیانیانلەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو سێ کەسەی گیانیانلەدەستداوە و ئەوانەشی بریندار بوون، سەرجەمیان کوردن و کرێکاری کۆمپانیاکەن.

بەپێی وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر، هۆکاری ئاگرەکە تاوەکو ئێستا نەزانراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوام دەبن چونکە کەسانێک لەو ڕوداوەدا گیانیانلەدەستداوە.

 

   

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی چەمچەماڵ: ساڵی رابردوو 600 برینداری رووداوی هاتوچۆ تۆمارکراون

تەندروستیی چەمچەماڵ، رایگەیاند، “ساڵی رابردوو 600 برینداری رووداوی هاتوچۆ تۆمارکراون کە 288یان برینداری ماتۆڕسکیل بوون”. بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ،…
Total
0
Share