کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی بۆ تەواوکردنی کارەکانی پرۆژە یاسای بودجە دواخرا

بڕیاربوو ئەمڕۆ کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ تەواوکردنی کارەکانی پەیوەست بە پرۆژە یاسای بودجە بەڕێوەبچێت، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بڕیاربوو ئەمڕۆ لیژنەی دارایی بۆ تەواوکردنی کارەکانی ناو پرۆژە یاسای بودجە بە تایبەت خشتەی گواستنەوە کۆببێتەوە، بەڵام چەند خولەکێک پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە لەلایەن سەرۆکی لیژنەوە پێمان راگەیەندرا کۆبوونەوەکە دواخراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دواخستنی کۆبوونەوەکە بۆ رەخساندنی دەرفەتی زیاترە بە لایەنەکان بۆ ئەوەی بگەنە رێکەوتن، بەڵام هەرچۆنێک بێت لەو باوەڕەدا نیم دواخستنی کۆبوونەوەکە کاتێکی زۆر بخایەنێت”.

باسیلەوەشکرد، “ئەگەر بتوانرێت کارەکان لە لیژنەی دارایی تەواوبکرێن، دەکرێت رۆژێک یان دووان دوای ئەوە کاتی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریبکرێت”.

 

بابەتی پێشتر

قائیمقامیەتی سلێمانی: لە مانگی ئایاردا 105 شوێن لەبەر پابەندنەبوون بە رێنماییەکان داخراون

بابەتی دواتر

رۆژی پێنجشەممە دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share