100 هەزار دیناری جەژنانە خەرجدەکرێت

وتەبێژی وەزارەتی كاری عێراق رایگەیاند، “جەژنانەی 100 هەزار دیناری خەرجدەکرێت”.
حەسەن خەوام، وتەبێژی وەزارەتی كاری عێراق رایگەیاند،”بڕی 100 هەزار دینار جەژنانە بە هەر منداڵێكی بێسەرپەرشتی تۆڕەكانی چاودێری و دەستەبەری كۆمەڵایەتی دراوە”.

وتیشی، “دوو ملیۆن و 190 هەزار كەس مووچەی چاودێریی كۆمەڵایەتییان هەیە و ئەو خێزانانەی لە تۆڕی دەستەبەری كۆمەڵایەتی تۆماركراون، بیمەی تەندروستییان بە خۆڕایی پێدەدرێت، مانگانەش بە هاوئاهەنگی وەزارەتی بازرگانی، سەبەتەی خۆراكیان پێدەدەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای فیدراڵی: بڕیارەکانمان بڕیاری کۆتایین و دەبێت سەرجەم دەسەڵاتەکان پێوەی پابەندبن

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق جەختدەکاتەوە، کە بڕیارەکانی، بڕیاری کۆتایین و هەموو دەسەڵاتەکان دەبێت پابەندبن پێوەی، بە فەرمانەکانی دەوڵەتیشەوە.…
Total
0
Share