قائیمقامیەتی سلێمانی: لە مانگی ئایاردا 105 شوێن لەبەر پابەندنەبوون بە رێنماییەکان داخراون

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری سەردان و سەرپێچییەکانی مانگی ئایاری بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە زیاتر لە حەوت هەزار سەردانیان کردووە و 105 شوێنیش بەهۆی پابەندنەبوونەوە داخراون.

لە راگەیەندراوی قائیمقامیەتی سلێمانیدا هاتووە، لە مانگی رابردوودا لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی زیاتر له‌ حه‌وت هه‌زار و 778 سه‌ردانی بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه‌‌ گشتییه‌كان ئه‌نجامداوه‌ و به‌هۆی سه‌رپێچییه‌وە 105 شوێن داخراون و 66 تۆن خۆراك و شمه‌كی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ناوبراون.

بەهۆی پابەندنەبوون بەمه‌رجه‌كانی تەندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن هه‌زار و 17 شوێن پسوڵەی سەرپێچییان بۆ كراوە، هه‌روه‌ها 601 شوێنیش ئاگاداركراونەتەوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن بن بۆئه‌وه‌ی سزانه‌درێن.

ئه‌وه‌شخراوەتەڕوو به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به ‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و چه‌ند باره‌بونه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌كانیان، له‌ مانگی ئایاری ئه‌مساڵدا لیژنه‌کانی قائیمقامی سلێمانی 35 شوێنیشیان رووبه‌ڕووی دادگا كردووه‌ته‌وه‌.

لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان رونیكردووه‌ته‌وه‌، له‌مانگی رابردوودا زیاتر له‌ 66 تۆن و 429 كیلۆگرام كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو لە ناوبراون.

بڕی ئەو سزا داراییەی بۆ ئەو شوێنانە کراوە کە سەرپێچییان کردووە بریتییە لە 71 ملیۆن و 613 هەزار دینار.

بابەتی پێشتر

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم راگەیەندرا

بابەتی دواتر

کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی بۆ تەواوکردنی کارەکانی پرۆژە یاسای بودجە دواخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share