تۆتنهام پاڵەوانی سکۆتلەندای مسۆگەرکرد

ئانجی پۆستیکۆگلوی ئوسترالی ڕێککەوتنی لەگەڵ یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز کردووە و وەرزی داهاتوو پۆستی ڕاهێنەری ئەو یانەیە وەردەگرێت.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، یانەی تۆتنهام بەم نزیکانەش بەفەرمی گرێبەستی ئانجی پۆستیکۆگلو ڕادەگەیەنێت.

ڕاهێنەرەکە لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەی شێڵتیک پاڵەوانی خول و جامی سکۆتلەندا بووە، هۆکاری دیاریکردنی بۆ ئەزموونە زۆرەکەی و شێوازی یاریکردنی دەگەڕێتەوە، لە هەمان کاتیشدا ناوێکی گەورە نییە و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی فشارەکان لە یانە لەندەنییەکە.

پۆستیکۆگلو تەمەنی (40) ساڵە و سێڵتیک و ملبۆرن گەورەترین ئەو یانانە بوون کە ڕاهێنەرایەتی کردوون، شێوازی یاریکردنی هێرشبەرییە و گرنگی بە پلانی (4-3-3) دەدات، ئەو پلان و شێوازەش بۆ تۆتنهام گونجاوە، گرێبەستەکەی لەگەڵ “سپێرز” بۆ دوو وەرز دەبێت لەگەڵ ئەگەری نوێکردنەوەی تاوەکو 2026.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لووتکه‌ی چێڵسی و مانچسته‌ر یونایتد به‌ یه‌کسانبوون کۆتاییهات

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (13)ی خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌ی چێڵسی له‌ یاریگای خۆیدا یه‌کسانبوونی به‌رامبه‌ر‌ مانچسته‌ر یونایتد…
Total
0
Share