گواردیۆلا بەم جۆرە باسی پاڵەوان بوونی مانچستەرسیتی كرد

گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی سەرسامە بەو شێوازی بەدەستهێنانی ناسناوەی پریمەرلیگ و جەختیشی كردەوە كە ئەوان توشی ئاستەنگی زۆر بوون.

مانچستەر سیتی لە پێنج خولەكدا سێ گۆڵی لە ئەستۆن ڤێلا كرد ئەوەش وایكرد سێ بە دوو پێش ئەستۆن ڤێلا بكەوێت و بەهۆیەوە ناسناوی پریمەرلیگ مسۆگەربكات.

ئەمە چوارەم ناسناوی خولی ئینگلتەرایە كە گواردیۆلا بۆ مانچستەر سیتی بەدەستدەهێنێت.

گواردیۆلا جەختی كردەوە كە ئەستۆن ڤێلا یارییەكی باشی كردووە و ئاستێكی بەرزیشی پێشكەشكردووە.

ستایشی یانەی لیڤەرپوڵیشی كرد كە بەهۆیانەوە ئاستی ئەمان بەرزتر بۆتەوەو جەختی كردەوە كە تا ئێستا هیچ ڕكابەرێكی بەهێزی وەك لیڤەرپوڵی نەبینیوە.

لەبارەی ئەوەی لە پێنج خولەكدا توانیویانە سێ گۆڵ بكەن گواردیۆلا وتی پەیوەندیم بە ڕیاڵ مەدریدەوە كردووە و هەندێ ئامۆژگاریم لەوان وەرگرتوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌مڕۆ چی ڕووده‌دات؟ سۆڵشایه‌ر زۆربه‌ی جار له‌ گواردیۆلا ده‌باته‌وه‌

له‌ڕووی ژماره‌ییه‌وه‌، ئولی گۆنار سۆڵشایه‌ری ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد زۆرینه‌ی جار توانیویه‌تی به‌سه‌ر پێپ گواردیۆلای ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ناپۆلی به‌ جیاوازی هه‌شت خاڵ له ‌پله‌ی یه‌که‌می کالچیۆدا جێگیربوو

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (13)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ناپۆلی بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئاتالانتا بێرگامۆ تۆمارکرد‌. یانه‌ی…
Total
0
Share