(ڤیدیۆ) ڤیاڕیاڵ ئاگره‌که‌ی باڤاریای له‌ ئالیانز ئارینا کوژانده‌وه‌

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چوونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌ی ڤیاڕیاڵ بردنه‌وه‌یه‌کی مێژوویی به‌رامبه‌ر بایرن میونشن تۆمارکرد‌.

له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یکی به‌هێزدا، یانه‌ی بایرن میونشن له‌ یاریگای “ئالیانز ئارینا” میوانداریی ڤیاڕیاڵی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی (1-1) کۆتاییهات، که‌ ئه‌وه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی ئونای ئیمێری بوو.

گۆڵه‌که‌ی بایرن له‌ خوله‌کی 52  له‌لایه‌ن ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی-یه‌وه‌‌ تۆمارکرا، گۆڵی یه‌کسانکه‌ره‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌ش له‌ خوله‌کی 88 له‌لایه‌ن ساموێل چیکویزی-یه‌وه‌‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی ژێرئاوگه‌ڕه‌کانی ئیسپانیا به‌ ئه‌نجامی چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ (2-1) بلیتی قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕینی بڕی و بایرنی باڤاری له‌ خووله‌که‌ کرده‌ ده‌ره‌وه‌.

بابەتی پێشتر

چێوەی هەماهەنگی: داواخستنی پێكهێنانی حكومەت لە بەرژوەندی هاوڵاتییاندا نییە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) بنزیمه‌ شکستی به‌ ڕیمۆنتادای مێژوویی چێڵسی هێنا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لوتکه‌ی ئاگرینی پریمه‌رلیگ به‌ یه‌کسانبوونی لیڤه‌ر و سیتی کۆتاییهات

یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی حه‌وته‌می پریمه‌رلیگ، ڕووبه‌ڕووی مانچسته‌ر سیتی بووه‌وه‌ و یه‌کسانبوون باڵی به‌سه‌ر ئه‌نجامه‌که‌دا کێشا.…
Total
0
Share