یەکێتی و کۆمەڵ کۆبوونەوە

ئەمڕۆ شاندێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەعدی پیرە سەردانی کۆمەڵی دادگەری کوردستانیان کرد و لەلایەن عەلی باپیرەوە پێشوازیان لێکرا.

عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ئەمڕۆ شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانیان کردین، بەیەکەوە لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانمان، بارودۆخی هەرێم و عێراق گفتوگۆمان کرد، هەموومان کۆک بووین لەسەر ئەوەی لە رابردوو گەر شتێكی باشمان بۆ کرابێت بەهۆی تەباییەوە بووە هەر زیانێکیش بەرمان کەوتبێت بەهۆی پەرتەوازەییمانەوە بووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەداخەوە بەهۆی نەبوونی دادگەری هەندێک لایەنی دەسەڵاتەوە تەباییمان نەماوە، بە ئەندازەی ئەوەش هێزمان نەماوە”.

هاوکات سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی شاندەکەی یەکێتی وتی، “پرسی هەڵبژاردن پێویستیان بە کۆبوونەوە و گفتوگۆی چڕ هەیە، ئێمە پێمان وایە ئەو بارودۆخەی دروستبووە پێویستی بە یەکڕیزی هەیە”.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. ئەو شوێنانە تێکدران کە بەدەر لە رێنماییە تەندروستییەکان ئاژەڵیان تێدا سەردەبڕدرێن

بابەتی دواتر

کشتوکاڵی هەرێم: رێگە بە جوتیاران دەدرێت لە دەرەوەی هەرێم بەرهەمەکانیان ساغبکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی مریشك زیاتر دابەزی

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، نرخی مریشك زیاتر دابەزیوە و ئەمشەو یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگە پەلەوەرییەكان بە دوو…
Total
0
Share