ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی كۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەكێتی بە سەرپەرشتیی بافل جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی كۆدەبێتەوە.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی لە شاری سلێمانی دەستیپێكرد.

لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق و دوا پێشهاتە پەیوەندیدارە سیاسییەكان تاوتوێدەكرێن.

هەروەك هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ناوخۆی یەكێتی، تاوتوێكردن و بڕیاردان لەسەر گۆڕانكارییەكان خاڵی سەرەكیی كۆبوونەوەكە دەبن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: سبەینێ رێککەوتنی سێ قۆڵی لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم واژوودەکرێت

سەرچاوەیەک رایگەیاند، سبەینێ لە بەغداد رێککەوتنی سێ قۆڵی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم واژوودەکرێت. بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، سبەینێ…
Total
0
Share