بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامانجی یەكێتی گۆڕانكارییە لە بەڕێوەبردن و خزمەتكردنی خەڵكەكەمان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی هەرێمی كوردستان، عێراق، هەرێمایەتی و ئەركە رێكخراوەییەكان گفتوگۆی هەمەلایەنەیان لەبارەوە كرا و دووپات لە پاراستنی سەقامگیریی سیاسی و ئارامی و چارەسەركردنی ئاشتییانەی كێشەكان كرایەوە لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان و بەدیهێنانی ئامانجە گشتییەكان بە ویستی خەڵكی خۆشەویستی كوردستان.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا هەنگاوەكانی رێكخستنەوەی ئۆرگانەكان، راپەڕاندنی ئەركە حزبییەكان، خۆئامادەكردن بۆ دیداری یەكێتی بەوردی گفتوگۆیان لەبارەوە كرا و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا بە ئاڕاستەی جۆشدانەوەی گیانی یەكێتی بوون و خەباتی جەماوەری و جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانەی بە هاوڵاتییان دراوە.

پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بوو كە هەڵسەنگاندن بۆ گفتوگۆكانی نێوان یەكێتی و پارتی كرا و جەخت لە پێكهێنانی حكومەتێكی كارا و خزمەتگوزار و دادپەروەر كرایەوە كە بتوانێت بە هاوسەنگیی خزمەتی هەموو خەڵكی كوردستان بكات و لەو رووەوە سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشی یەكێتی بۆ یەكڕیزیی نیشتمانیی و بوونیادنانی حكومڕانییەكی نوێ كردەوە لە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستان و زیاتر بەهێزتركردنی قەوارەكە و رایگەیاند، ئامانجی یەكێتی گۆڕانكارییە لە بەڕێوەبردن و خزمەتكردنی خەڵكەكەمان بۆئەوەش هەر هەنگاوێك لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان و خەڵك بێت دەیگرینە بەر، هیوادارین هەموولایەكیش بەو رۆحیەتەوە هەنگاو بنێن.

لەبەرامبەردا شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جەختیكردەوە وەك هەمیشە پشتیوان و هاریكار دەبن بۆ سەرخستنی هەنگاوەكانی چاكسازی لە كاری رێكخراوەیی و حكومەتدا و بە ویستێكی نیشتمانیشەوە كاردەكەن بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەڵێن دەدەین پارێزەر و بەردەوامیپێدەری ئەو سیاسەتە دەبین کە مام پەیڕەوی دەکرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵرۆژی کۆچیدوایی مام جەلال رایگەیاند، بەناوی هەڤاڵانی نوێی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی…
زیاتر ببینە

شاخەوان عەبدوڵا: بەغداد بەردەوام بێت لە دروستكردنی كێشە بۆ مووچە كاردانەوەی ئێمە بە دڵی ئەوان نابێت

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر دواخستنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هۆشداری بە حكومەتی عێراق و دەڵێت، ” بەغداد…
Total
0
Share