لە کاتی کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕکردنی دراو لە سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەممە نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بۆ سەروو 148 دۆلار بەرزبووەوە.
بەپێی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی، ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەربووە بە 148 هەزار و 200 دیناری عێراقی.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژانە بانکی ناوەندیی عێراقی بڕێکی زۆر دۆلار دەخاتە بازاڕە و مامەڵە فەرمییەکانی کردووە بە دیناری عێراقی وەک رێکارێک بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار.