فڕۆکەیەک دوای ئەوەی ئاسمانی واشنتۆنی بەزاند تێکشکا

بەرپرسانی ئەمریکا باس لەوە دەکەن کە فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا، فڕۆکەیەکیان راوەدووناوە دوای ئەوەی ئاسمانی واشنتۆن دی سی بەزاندووە و دواتر تێکشکاوە.

میدیاکانی ئەمەریکا رایانگەیاندووە، فڕۆکەکە دوای پێشێلکردنی سنووری ئاسمانیی واشنتۆن و راوەدوونانی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانیی ئەمریکاوە لە ویلایەتی ڤێرجینیا تێکشکاوە.

بەهۆی بەزاندنی ئاسمانی واشنتۆنەوە، کاپیتوڵ بۆ ماوەیەکی کورت خرایە حاڵەتی ئامادەباشیی بەرزەوە تاوەکو فڕۆکەکە ناوچەکەی بەجێهێشت .

ئیدارەی فڕۆکەوانیی فیدراڵی رایگەیاندووە، فڕۆکەکە لە جۆری سیسنا بووە و لە ناوچە شاخاوییەکان لە باشووری رۆژئاوای ڤێرجینیا کەوتووەتە خوارەوە .

 

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی لە هەولێر بۆ دەركرابوو

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەسەروو 77 دۆلار مامەڵەی…
Total
0
Share