كارمەندێكی كارەبای سلێمانی بەهۆی تەزووی كارەباوە “قۆڵێكی بڕدرایەوە”

پاش ئەوەی كارمەندێكی كارەبای سلێمانی لەكاتی كاركردندا تەزووی كارەبا لێی دەدات و بریندار دەبێت، قۆڵێکی دەبڕدرێتەوە.

بەڕێوبەرایەتیی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، “ڕۆژی هەینی ڕابردوو کارمەندێکی هۆبەی چاکسازیی کارەبای سەیوان، بەهۆی بەرکەوتنی بە تەزووی کارەبا لەکاتی ڕاپەڕاندنی کارەكەیدا بریندار بوو”.

کاروان مەعروف لێپرسراوی هۆبەی چاکسازیی سەیوان ڕایگەیاندووە، “كارمەندەکەمان ناوی عومەری مەلا حەسەنە، بە ناونیشانی بەڕێوبەری تەکنیکی پێشکەوتوو، هەینی ڕابردوو تەزووی کارەبا لێیداوە بەداخەوە ئەمڕۆ دووشەممە 21ی كانونی یەكەم، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە دەستی ڕاستی لەدەستدا”.

بەڕێوبەرایەتیی كارەبای سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، “ئەو کارمەندە برایەکیشی بە بەرکەوتنی تەزووی کارەبا گیانی لەدەستداوە”.

بابەتی پێشتر

مالیزیا.. ئاهەنگێكی هاوسەرگیری بە ئامادەبوونی دەیان هەزار میوان بەڕێوەچوو

بابەتی دواتر

ئەوروپا: جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران پێویستییەكی چارەنووسازە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ ناوچه‌ كوێستانییه‌كان په‌ڵه‌یداوه‌ و جوتیاران ده‌توانن بنه‌تۆو بچێنن

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى هه‌رێمى كوردستان دەڵێت، له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى ‏كوردستان په‌ڵه‌یداوه‌ و جوتیاران ده‌توانن بنه‌تۆو بچێنن، به‌ڵام…
Total
0
Share