(NBA) لەیکەرز لە ماجیکی بردەوە و لیبرۆن 29 خاڵی تۆمارکرد

لەچێوەی یارییەکانی هەفتەی 46ی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا (NBA)، تیمی لۆس ئەنجلس لەیکەرز بردنەوەیەکی گەورەی بەرامبەر ئۆرلاندۆ ماجیک تۆمارکرد.

ئۆرلاندۆ ماجیک لە یاریگای “ئەموای سەنتەر” میوانداریی لەیکەرزی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی (105-116) لەبەرژەوەندیی لەیکەرز کۆتاییهات.

لەو یارییەدا لیبرۆن جەیمسی ئەفسانە 29 خاڵی بۆ لەیکەرز تۆمارکرد، لەگەڵ حەوت ڕیباوند و پێنج ئەسیست، لەبەرامبەردا باشترین تۆمارکەری ماجیک بریتی بوو لە گایلین ساگز، بە تۆمارکردنی 22 خاڵ، 4 ڕیباوند، 9 ئەسیست.

لەلایەکی دیکەوە، تیمی گۆڵدن ستەیت واریەرز لەچێوەی یارییەکانی هەفتەی 47 بە ئەنجامی (103-105) لە هیوستن ڕۆکێتسی بردەوە.

لەو یارییە بەهێزەدا، ستیفان کوری باشترینی جیهان لە دوایین چرکە دووانییەکی تۆمارکرد و یانەکەی لە یەکسانبوونەوە بەرەو بردنەوە برد.

ئەنجامەکان بەم جۆرە بوون:

چارلۆت هۆرنێتس 121-98 ئۆکلاهوما سیتی ساندەر

ئۆرلاندۆ ماجیک 105-116 لۆس ئەنجلس لەیکەرز

فیلادلفیا سێڤنتی سیکسەرز 101-102 لۆس ئەنجلس کلیپەرز

ئەتلانتا هوکس 110-108 مەیامی هیت

بۆستن سێڵتیکس 105-109 پۆرتلاند ترەیڵ بلایزەرز

میڵواکی باکس 94-90 چیکاگۆ بوڵز

واشنتن ویزاردز 105-109 تۆرینتۆ ڕاپتەرز

سان ئەنتۆنیۆ سپێرز 102-117 برۆکلین نێتس

دێنڤەر ناگێتس 118-122 ممفیس گریزلیس

111-101 دیترۆیت پیستۆنز

گۆڵدن ستەیت واریەرز 105-103 هیوستن ڕۆکێتس

بابەتی پێشتر

ئەمبارێكی ستراتیژی بۆ بەهاناوەچوونی ئاوارەبووان لە هەرێم دابیندەكرێت

بابەتی دواتر

مێسی ئەفسانەیەکی لیڤەرپوڵ بە (کەر) دەچوێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی هاوکێشەی گواستنەوەکان دەگۆڕێت

پەیوەندیکردنی مێسی لە یانەی بەرشلۆنەوە بەهەر یانەیەکی دیکەوە، گۆڕانکاری لە هاوکێشەی گواستنەوەی یاریزاناندا دروستدەکات. مارسێلۆ بێکلەر، ڕۆژنامەنوسی ناوداری…
Total
0
Share