پەرلەمانتارێك: بودجە بۆ دامەزراندنی پاسەوانی سنوور لە هەرێم تەرخاندەكرێت

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەنێت، لە پڕۆژەیاسای بودجەدا پارە بۆ دامەزراندنی پاسەوانی سنوور تەرخانكراوە و بە تایبەت بۆ ئەو كەسانەی كە پێشتر فۆڕمیان پڕكردووەتەوە.

پێشتر راگەیەندرا حكومەتی عێراق سێ هەزار كەس بۆ ریزەكانی پاسەوانی سنوور بۆ هەرێمی كوردستان دادەمەزرێنێت كە میلاكیان لەسەر حكومەتی عێراق دەبێت.
د. كەریم شكور جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە پڕۆژەیاسای بودجەدا پارەی پێویست بۆ دامەزراندنی پاسەوانی سنوور تەرخانكراوە و چاوەڕوانی پەسەندكردنی بودجە دەكرێت.
ئەو پەرلەمانتارە پێووایە، بەپێی رێكارە یاسایی و كارگێڕییەكان دەبێت دامەزراندنی ئەو كەسانە بۆ پاسەوانی سنوور دوای دەنگدان لەسەر یاسای بودجە بێت.

بابەتی پێشتر

وەزیری دەرەوەی سوریا گەیشتە بەغداد

بابەتی دواتر

نادیە موراد: شەش ژنی ئێزدی رزگاركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share